ئه‌یلوول 07, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • ئێحسان حەددادی لەهاویشتنی دیسک لەقۆناخی فیناڵی دایمۆندی لیگدا، پلەی شەشەمی بەدەست هێنا

"ئێحسان حەددادی" وەرزشکاری ئێرانی لقی هاویشتنی دیسک لە قۆناخی فیناڵی پێشبڕکێکانی گۆڕەپان ومەیدانی دایمۆندی لیگ لە بروکسلی بەلژیک، لە پلەی شەشەمدا ڕاوەستا.

حەددادی لەباشترین چالاکی خۆی لەبواری هاویشتنی دیسک ، دیسکەکەی هاویشتە مەودای ٦٤.٧٥مەتری و پلەی شەشەمی بەخۆتەرخان دا.

ناوبراو لە یەکەم هاویشتنەکەی ریکۆردی٦٣.٥٩ی تۆمار کرد و پاشان و لە هاویشتنەکانی دواتری بەڕیز ریکۆردی ۶۴.۰۷، ۶۴.۷۵، ۶۰.۹۵، ۶۲.۰۲ و ۶۱.۳۰ مەتری تۆمار کرد.

"دانیەل ستاهل"ی وەرزشکاری سۆئێدی بەهاویشتنی دیسک بەدرێژایی ٦٨.٦٨ پلەی پاڵەوانیی ئەو قۆناخەی بەدەست هێنا.

"لوکاس ویس شایدینگر"ی ئۆتریشیش بەهاویشتنی دیسک بەدرێژایی٦٦.٠٣ مەتر لە پلەی دووهەمدا ڕاوەستاو "فدریک داکرس" ی جامائیکاییش بەتۆمارکردنی ریکۆردی٦٥.٢٧ مەتر لەپلەی سێهەمدا ڕاوەستا.

حەددادی لەکاتێکدا لە قۆناخی فیناڵی دایمۆند لیگ بێ ئاکام ما کە بەپێی لێدوانەکانی "مەجید کەیهانی" سەرۆکی فدراسیۆنی گۆڕەپان ومەیدان بۆ بەڕێوەبردنی ئۆردووەکانی ناوبراو لە دەرەوەی وڵات زیاتر لە١٨هەزار دۆلار خەرج دەکرێ.

حەددادی لە پێشبڕکێکانی دایمۆند لیگی قەتەر بە ریکۆردی٦٦.٧٨ مەتر پلەی سێهەمیی بەدەست هێناو لە دایمۆندلیگی ستۆکۆڵمیش بە هاویشتنێک بە درێژایی٦٥.٣٤مەتر توانی لەریزی پێنجەمدا ڕاوەستێ.