ئه‌یلوول 09, 2019 13:43 Asia/Tehran
  • چەند کورتە ھەواڵێکی وەرزشی

ھەڵکشانی ھێزمەندانەی تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئێران بۆ ئولەمپیکی ٢٠٢٠

سەیید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا ھەڵکشانی ھێزمەندانەی تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئێران بۆ ئولەمپیکی ٢٠٢٠ ی پیرۆز کرد.

تیمی نیشتیمانیی باسکەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە سەرکەوتنێکی ھێزمەندانە لە بەرامبەر فیلیپین ، مۆڵەتی بەشداریی کردن لە یارییەکانی ئولەمپیکی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆی وەرگرت.

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانیش کاری خۆی لە قۆناغی بەرایی موندیاڵی ٢٠٢٢ لە ململانێی لەگەڵ ھۆنگ کۆنگ لە شارێکدا دەست پێ دەکات کە خۆپیشاندانی نێو شەقام و بازاڕ تیای دا شەپۆل دەدات.

شاگردەکانی « ماریک ڤیلمۆتس» گەورەڕاھێنی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ھەرکە خۆیانیان گەیاندە ھۆنگ کۆنگ، دەبێ لەپاش کورتە حەسانەوەیەک و ئەنجام دانی نەرمە پرۆڤەو کۆمەڵێک تاکتیک، سبەینێ سێ شەممە لە یەکەم ململانێی فەرمیی قۆناغی بەرایی موندیاڵی ٢٠٢٢  لە بەرامبەر تیمەکەی ھۆنگ کۆنگ دا ڕیز ببەستن.

تیمە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئیتالیاو سپانیاش لە درێژەی ڕەوتە سەرکەوتووانەکەیان شەشەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی قۆتلغی بەرایی یۆرۆ ٢٠٢٠ی خۆشیان تۆمار کرد. قۆناغی بەرایی جامی گەلانی ئەورووپا، شەوی دووشەممە و سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە ئەنجام دانی ھەشت یاری بەردەوام کرا کە لە گرینگترین یاری دا تیمەکەی فەنلاند لە شاری ھیلسینکی لە بەرامبەر تیمی ئیتالیا دوو بە یەک یارییەکەی دۆڕاند.

«بیانکا ئاندریسکۆ» تنیسۆری نۆزدە ساڵانی کەنەدی توانی بە خۆڕاگرتنی لە ھەمبەر ڕەشەبایەکی وەک «سێرنا ڤیلیامز»، تێنیسی کراوەی ئەمریکی لە بەشی ئافرەتاندا بباتەوە.