ئه‌یلوول 10, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • وەرزین-هەواڵی کورت لە وەرزشی ئێران و جیهان

"شاهین موسەوی" بۆکسۆری کێشی ٧٥ کیلوگرامی هەڵبژاردەی بۆکسی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر غەنیمێک لە چینی تایپە،یەکەمین سەرکەوتنی تیمی ئێران لە ڕکابەرییەکانیی جیهانی ٢٠١٩ـی تۆمار کرد.

 لەیەکەمین رۆژی ئەم ڕکابەرییانە، موسەوی بۆکسۆری کێشی ٧٥کیلوگرامی ئێران بەرامبەر "کانا" لە چینی تایپە یاری کرد و لە سێ ڕاندی بەدوای یەکە سەرکەوت. ڕکابەرییەکانیی بۆکسی جیهانی لە دوینی (دووشەممە) بە بەشداری  ٣٦٥ بۆکسۆر لە ٧٨ وڵاتی جیهان لە شاری" یەکاترینبورگ"لە ڕووسیا دەستپێکراوە و تا ١٢ رۆژ درێژەی دەبێ.

تیمی تۆپی پێی ئۆمێدی ئێران، دوێنێ لە دووهەمین یاری تەدارەکاتی خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان لە یاریگەی  پاختاکوری لە شاری تاشکەند بە ئەنجامی چوار بە یەک بە قازانجی تیمی میوانداری شکستی خوارد.

هەڵبژاردەکانیی تۆپی پێی ئەڵمانیا، هۆڵەندا و بەلژیک دوێنی لە خولی بەرایی یۆرۆ٢٠٢٠، بەرامبەر غەنیمەکانیان دا سەرکەوتن. تیمی تۆپی پێی ئەڵمانیا دوای شکستی ٤بە٢ بەرامبەر هۆڵەندا،شەوی سێشەممە بەرامبەر ئیرلەندی باکووری بە دوو گوڵ سەرکەوت. هەڵبژاردەی هۆڵەندایش دوێشەو بە ٤ گوڵ سەرکەوت بە سەر هەڵبژاردەی ئێستۆنی تا دووهەمین بردنەوەی چوار گوڵەی خۆی لەم رکابەرییانە دا تۆمار بکات.بەلژیک بە یاری جوانی "دی بروین" و "لوکاکۆ" لە بەرامبەر ئێسکاتلەند سەرکەوت.

 

ئەستێرەی بەناوبانگی ئارژانتینی بارشێلۆنا براوەی خەڵاتی باسترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ماڵپەڕی «ESPN»بوو.ماڵپەڕی «ESPN»هەرساڵ بە بەڕێوە بردنیی ڕاپرسینێک باشترین فوتبالیستی ساڵ هەڵدەبژێرێت.لیونێل مێسی، ئەستێرەی بەناوبانگی ئاراژنتینی ئەمساڵیش توانی خەڵاتی«ESPN» ئەم سایتە بە خۆتەرخان بدات.