ئه‌یلوول 10, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • لە ستانی کوردسان ،دوو داهێنەری کورد یەکەمین شۆفڵی هەتاوییان بەرهەم هێنا

یەکەمین شۆفڵی هایدرۆلیکی هەتاوی جیهان کە بە وزەی خۆر کار دەکات، لە لایەن حەمید سەمەدی و ئومێد زەندی، دوو بلیمەتی داهێنەری سنەیی بەرهەم هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید سەمەدی یەکێک لە داهێنەرانی ئەو شۆفڵی هەتاوییە وێرای ئاماژە بە دانانی ناوی "هێزی کوردستان" لەو شۆفڵە، ڕایگەیاند: بەرهەم هێنانی ئەم تەکنۆلۆژیایە یەک ساڵی خایاند و نزیکەی ١٤ میلۆن تێچووی بووە.

ئەم داهێنەرە سنەییە وێرای بیرهێنانەوەی نەبوونی هاوتای ناوخۆیی و جیهانی ئەم شۆفڵە، ڕاشیگەیاند: "هێزی کوردستان" توانای هەڵگرتنی یەک تۆن بار و گواستنەوەی ٢ تۆن شمەک وکاڵای هەیە.

هەروەها ئومێد زەندی لەبارەی شێوەکانی دابین کردنی وزەی ئەو شۆفڵی هەتاوییە وتی: وزەی کاری "هێزی کوردستان" لە تیشکی خۆرەوە دابین دەکرێت و لە ئەگەری پێویستی بە شاڕژی، دەکرێ لە کارەبای ماڵان کەڵک وەرگیرێت.

وتیشی: بە هۆی کەم دەنگ و هەرا بوون و هەروەها بەرهەم نەهێنانی مادەگەلی پیسکەرەوەی ژینگە، ئەم تەکنۆلۆژیایە زۆر گونجاوە بۆ ناوەندگەلی پیشەسازیی وەک ئاژەڵدارییەکان و کار لە شوێنە بەرتەسکەکانی وەک پارک و کۆڵان.