ئه‌یلوول 11, 2019 11:29 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی کەژوانی ئێرانی بۆسەر بەرزترین لوتکەی لوبنان

کەژوانی ئێرانی ئاڵای یا حوسێن(ع)-ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان- وئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەسەر "لوتکەی ڕەش" ، بەرزترین لوتکەی لوبنان هەڵکرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "یاسر ستودە" کەژوانی ئێرانی ئامانجی لەو هەڵکشانەی، پێشاندانی پاڵپشتی گەنجانی ئێرانی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین راگەیاند و وتی: سەرکەوتن لەبوارە نێونەتەوەیی وجیهانییەکان پێشاندەری دەسەڵات و توانای نیشتمانی و ئیمانی گەنجانی ئێرانییە.

ستودە، بەشێوەی تاک و بە پێوانی ٢٢کیلۆمەتر بەرەو "لوتکەی ڕەش" بەرزترین لوتکە لەنێو وڵاتانی لوبنان، فەلەستین وسوریا هەڵکشاو ئەو هەڵکشانە حەماسەییەی پێشکەشی شەهیدانی نیشتمان و بەرەڤانیکارانی حەرەم کرد.

یاسر ستودە لەساڵانی رابردووشدا بە هەڵکشان بۆ بەرزترین لوتکەکانی ئوروپا، ئاسیاو ئەفریقا ئاڵای عاشوریایی یا حوسێن(ع)ی لەو لوتکانە هەڵکردبوو.

سەرپەیڤ