زۆرانبازیی ئازادی پاڵەوانیەتی جیهان ؛ "ئیمامی" میدالیای برۆنزی وەرگرت
ئهیلوول 21, 2019 17:31 Asia/Tehran
وەرزشکاری لقی زۆرانبازی ئازادی کێشی٧٠کیلۆگرامی میدالیای برۆنزی میانەی پێشبڕکێی زۆرانبازی پاڵەوانیەتی جیهانی قەزاقستانی بەدەست هێنا.
پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی ساڵی٢٠١٩ی جیهان و دەس خستنی پشکی یارییەکانی ئۆلەمپیکی٢٠٢٠ی تۆکیۆ، لە ٢٨ی خەرمانانەوە دەس پێ بووەو هەتا ٣١ی ئەم مانگە واتە سبەی لە شاری نورسوڵتان لە وڵاتی قەزاقستان درێژەی دەبێ.
ئەوە یەکەم میدالیای تیمی زۆرانی ئازادی ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی٢٠١٩ بوو.