ئه‌یلوول 27, 2019 09:58 Asia/Tehran
  • ٢٧ـی سێپتەمبەر؛ ڕۆژی گەشتیاری

لە ڕوانگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە گەشتیار کەسێکە کە سەردانی وڵاتێکی دیکە جگە لەو وڵاتەی تێدا دەژیت بکات،بەو مەرجەی، ئەم سەردانە بەمەبەستی وەدەستهێنانی هیچ ئیش وکارێک نەبێت و لانیکەم ٢٤ کاژێر و لانیسەر سێ مانگ لە وڵاتی میواندار بمینێتەوە.

لە ساڵی ١٩٨٠ ، ڕیکخراوەی گەشتیاری ڕێکخراوەی نەتەوەکان هەر ساڵ ڕۆژی ٢٧ـی سێپتەمبەری وەکوو ڕۆژی جیهانی گەشتیاری دەکاتە جێژن. جارنامەی ئەم ڕۆژە لە بەرواری ٢٧ـی سێپتەمبەری ساڵی ١٩٧٠ لە لایەن ڕێکخراوەی جیهانی گەشتیاری پەسەند کراوە. هەڵبژێردران و پەسەند کردنیی ئەم رۆژە خاڵێکی وەرچەرخانە لە گەشتیاری جیهانی دا. ئامانج لە ڕێزگرتن لە وەها رۆژێک ، بردنە سەرەوەی ئاستی ئاگاداری لەبارەی ڕٶڵی گەشتیارییە لە کۆمەڵگەی جیهانی دا هەروەها نیشان دانی کارتێکەری گەشتیارییە لە سەر بایخ و بەهاکانی کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی، سیاسی وئابووری لە سەرانسەری جیهان دا.

دیمەنێکی جوان لە دوورگەی کیش لە کەنداوی فارس 

 

 یەکێ لە بابەتە گرنگەکانی گەشتیاری ،گەشتیاری ئایینییە کە لەودا ئامانج زیارەتی شوێنە پیرۆزەکان ، سەردانی گڵکۆ و بارگەکان مزگەوتەکان و پەرەستگەکانی کەونارا، بەشداری لە ڕێو ڕەسمەکانی عیبادی و..، وڵاتی ئێران هەر ساڵ میوانداری گەشتیارانێکی زۆرە کە سەردانی بارەگای پاکی ئیمامی هەشتەم ئیمام ڕەزا(ع) دەکەن. هەروەها شاری قۆم کە بارەگای پاکی حەزرەتی مەعسوومە (س) لەو شارە دایە و هەرساڵ زیارەتکارنێکی زۆر سەردانی ئەم شارە دەکەن.

بارەگای پاکی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع)

گەشتیاری وەرزشی کە هەموو چەشنە سەفەرێک دەگرێتەوە کە بەمەبەستی چالاکییەکانی وەرزشی  ئەنجام دەگرێت،و لاگرێکی زۆری هەیە بریتییە لە شاخەوانی، ڕاو، بەشداری لە ڕکابەرییەکانی وەرزشی و دیتنی پێشبڕکێکانی وەرزشی لە وێنەی ئەم چەشنە گەشتیاریانە دێنە ئەژمار کە لە ساڵ دا ژمارێکی زۆر لە ورزشدۆستان بۆ دیتنی یارییەکان و ڕکابەرییەکانی وەرزشی سەردانی وڵاتانی جۆر بە جۆر دەکەن .

ڕێوڕەسمی دەستپێکرانی یارییەکانی ئاسیای ٢٠١٨

گەشتیاری خاوەنی تایبەتمەندییەکی تاکانەیە کە دەتوانین وەک وزەی کەوتنە گەڕی پەرەو گەشەی و ئابووری لە هەموو وڵاتان ناوی لێببەین. هەر وڵاتێک بەتایبەت لە ڕوانگەی ئاسەوارەکانی مێژووی ، سرووشت، شوێنە پیرۆزەکانی و... هەر ساڵ گەشتیارانێکی زۆریان هەیە.گەڵاڵەکانی گەشتیاری لە وڵاتانی لە حاڵی پەرە لە رێگای ئاراستە کردنیی یارمەتییەکانی تەکنیکی و دراوی بەشێوەی بەربڵاو لە لایەن زۆرتری ڕێکخراوەکانی دراوی نێو دەوڵەتی و نووسینگەکانیان پێوشوین دەگیردرێن.

 

 

 

سەرپەیڤ