ئه‌یلوول 30, 2019 09:50 Asia/Tehran
  • ٣٠ سێپتەمبەر؛ ڕۆژی جیهانی وەرگێران و وەرگێر

وەرگێرێکی باش دەکرێ بڵێن کەسێکە دوو زمان دەزانێ. پێچەوانەکەشی دەبێت، کەسێکی دوو زمانە لە دایکبووە و ڕاهێنراوە و بەڵام هەر پێویستی بە دوو شت هەیە تاببێتە وەرگێر.سەرەتا لێهاتوویی و ئەزموونی پێویست بۆ وەرگێران و دووهەمیش ناسینی دەڤەرێک کە لەو دا کاری وەرگێران ئەنجام ئەدات.

٣٠ سێپتەمبەر وەک ڕۆژی جیهانی تەرجەمە و وەرگێران ناودێر کراوە. بە بۆنەی ڕێزگرتن لە "سەنت جرووم" وەرگێری ناوداری کتێبی "ئینجیل" بە زمانی لاتین، ڕۆژی مەرگی ئەویان وەکوو ڕۆژی جیهانی تەرجەمە ناودێر کردووە.فێدراسیۆنی نێودەولەتی تەرجەمە  (FIT)  لەساڵی ١٩٩١ پێشنیاری دیاریکردنیی ئەم ڕۆژەی وەکوو ڕۆژی جیهانی تەرجەمەو وەرگێران ئاراستە دەکات .

وەرگێرێکی باش زانیاری و ئیتلاعاتە نووسراوەکان بۆ وێنە گوتارەکانی بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکان،کتێبەکان، بەڵگەنامەکان و... لە زمانێک بۆ زمانێکی تر وەردەگێرێتەوە بەڵام ئەمە نابێ وەک ڕاڤە کردن لە قەڵەم بدەین.نابێ وەرگێرێک وەک شرۆڤەکارێک بزانین.ئەگەرچی تابەڕادەیەک پێوەندییەکی نەهێنی لە نێوان ئەم دوو تواناییە هەیە.وەرگێرەکان ناتوانن ڕاڤەیش بکەن و هەروەها شرۆڤەکارانیش ڕەنگە نەتوانن تەرجەمە بکەن. جگە لەمەیش باشترین وەرگێران،شرۆڤەکارانێکی باش نین و بە پێچەوانەشی دەبێ.

سەبارەت بە وەرگێرێکی باش بیروڕای زۆر هەیە.لە یەکەم ڕوانین واوێدەچێت وەرگێرێکی باش دەبێ زالبێت بە سەر دوو زمان بەڵام ئەمە بەتەنیایی وڵام دەر نییە.ژمارێک کەس  جگە لە زاڵبوونی تۆکمە وتەواو بە سەر دووزمان،لێهاتوویی و تایبەتمەندی دیکەیان بۆ وەرگێرێکی باش لەبەر چاو گرتووە. بۆ وێنە ناباکۆف دەڵێت: لێهاتووی  نووسەری وەرگێر دەبێ لەئاست ئەوکەسەی بێت کە بەرهەمەکەی تەرجەمە دەکات. "نایدا"یش دەڵێت: کەسێک کە نەتوانێ بەرهەمێکی سەرنجڕاکێش بنووسێت دوور دێتە بەرچاو کە بتوانێ بەرهەمێکی سەرنجڕاکێش تەرجەمە بکات.

وەرگێرێکی باش دەبێ وەکوو ئەکتێرێکی باش بە ووشەکان ژ یان و چالاکیی ببەخشێت،وەرگێر حەتم دەبێ خۆیشی نووسەر بێت. بەڵام بە داخەوە هەروەک "جان دان" دەڵێت زۆربەی وەرگێرانیی ئێمە کەسانێکن کە چون ناتوانن بنووسن ڕوودەکەنە وەرگێران."ئاتین دۆلا" لەبارەی تایبەتمەندی وەرگێرێکی باش دەڵێت: وەرگێر دەبێ بەباشی لە ناوەڕۆک و مەبەستی نووسەر تێبگات.وەرگێر دەبێ خۆی دوور بکات لە تەرجەمەی ووشە بەووشە کە زەبر لە دەقی سەرەکی و جوانیی دەقەکەئەدات. وەرگێر دەبێ ئاشنا بێت لەگەڵ شێوەکانی وتووێژی هەر دووزمان ولەڕی هەڵبژاردن و ڕێک و پێک کردنیی وشسەکان،کارتێکەری هەمەلایانە ببەخشێت بەو دەقەی وا تەرجەمەی دەکات.

 

سەرپەیڤ