تشرینی یه‌که‌م 06, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • ناوی سارە جەوانمەردی لە نێوان ١٠ پاراتیرهاوێژی سەرتری جیهان

ماڵپەڕی لیژنەی نیو دەوڵەتی پارائۆلەمپیک لەمەوادای چەند ڕۆژ تا دەستپێکرانی رکابەرییەکانی پاڵەوانی جیهان پاراتیرهاویشتن لە ئۆسترالیا دەستی داوەتە ناساندنی سەرترین وەرزشڤانانی جیهانی ئەم لقە و ناوی سارە جەوانمەردی لە نێوان ١٠ تیرهاوێژی سەرتری جیهان هاتووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا و بە گێرانەوە لە لیژنەی نیشتمانی پارائۆلەمپیک، لەم ماڵپەڕە گوتراوە کە کەسایەتییەکانی تازە و پاڵەوانانی جیهان لەم ڕووداوە ئامادەن و دەبێ کردەوەی ئەوان پێوشوێن بگرین. لیژنەی جیهانی تیرهاویشتن پێش لە دەستپێکرانیی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ـی تۆکیۆ،ناوی ١٠ وەرزشڤانی سەرتری بەشداری ئەم ڕووداوە لە وڵاتانی ئیمارات،ئۆسترالیا، ئۆکراینا،کۆریای باشووری، هیندستان، ئیسلۆواکی،چین،نیوزیلەند و ئێران ناساندووە.

 لیژنەی نێو دەوڵەتی پارائۆلەمپیک لەم ووتارە  لە" سارە جەوانمەردی" میللی پۆشی وڵاتەکەمان بە ناسناوی شاژنی تەپانچە ناوی بردووە ونووسی: ئەم وەرزشڤانە ٣ جار پاڵەوانی لە جیهان و ٢ جار پاڵەوانی لە پارائۆلەمپیکی لەکارنەمەی خۆی دا هەیە و وەدەستهێنانی ٢ میدالیای زێر لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی جیهان ٢٠١٨ لەبرگەکانی تەپانچەی سووکی ٥٠ مەتری بایی و تەپانچەی ١٠ مەتری بادی خاتوونان،دوایین دەستکەوتەکانی ئەوە.