ئێران بوو بە پاڵەوانی کارتەوانی روسیا
تشرینی یهکهم 07, 2019 08:15 Asia/Tehran
لە شەشەمین قۆناغ لە لیگی نایابی کاراتەوانی ساڵی 2019 ، هەڵبژاردەی ئێران بە وەدەسهێنانی سێ مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و یەک برۆنز بە پاڵەوانەتی گەیشت .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، شەشەمین قۆناغی لیگی نایابی کاراتەوانی ساڵی 2019 کە لە رۆژی هەینیەوە بە ئامادەبوونی 642 کاراتەکا لە 85 وڵات لە مۆسکۆی پێتەختی روسیا دەست پێببوو ، رۆژی یەکشەممە بە ناساندنی تاک و تیمە سەرکەوتووەکان کۆتایی پێهات .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، هەڵبژاردەی ئێران لە دوو بەشی کاتا و کومیتەی پیاوان و ژنان لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری کردبوو .
لەم پێشبڕکێیانەدا ئیسپاینا بە دوو مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و دوو برۆنز بە پلەی دوهەم گەیشت و کۆماری ئازەربایجان بە 2 زێڕ و یەک برۆنز بوو بە سێهەم .