وەرزشکاری مەهابادی وەک وەرزشکاری سەرکەوتووی مەلەی ئێران هەڵبژێردرا
سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد وتی :"ئیحسان عوسمانی ئازەر" مەلەوانی تازەلاوی ئەو شارە وەک وەرزشکاری لێهاتوو و سەرکەوتووی ئۆلەمپیادی مەلەی ئێران هەڵبژێردرا.
"قەرەنی مستەفا پور" رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێری ئیرنادا وتی: ئەو وەرزشکارە مەهابادییە لە دووهەم خولی ئۆلەمپیادی وەرزشکارانی سەرکەوتووی مەلەی وڵات لەکرماشان توانی سرنجی کۆمیتەی فەننی فدراسیۆنی مەلەی ئێران ڕابکێشێ و بخرێتەنێو لیستی وەرزشکارانی سەرکەوتووی ئەو لقە لە ریزی تەمەنیی١٣ هەتا ١٤ ساڵان.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێحسان عوسمانی ئازەر" تەنیا وەرزشکاری ئازەربایجانی رۆژاوا ناوی لەنێو لیستی وەرزشکارانی سەرکەوتووی ئۆلەمپیادی وڵات دایە لەلقی مەلەدا.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەو مەلەوانە مەهابادییە لە دووهەم خولی ئۆلەمپیادی ئیستعدادەکانی مەلەی وڵات لەنێو شەست مەلەوان لە سەرتاسەری ئێران پلەی یازدەی ڕیکۆردتۆمارکردنی بەخۆتەرخان دابوو.
لقی وەرزشیی مەلە لە پێشبڕکێ جیهانییەکان و هەروەها لە رکابەرییەکانی ئۆلەمپیکدا لە پڕمیداڵیاترین لقە وەرزشییەکانە کە بە ڕاهێنانی وەرزشکارانی سەرکەوتوو دەتوانرێ شانازی زۆر بۆ وڵات بەدەست بهێنرێ.