تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 15:42 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی سێهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دڵ لە مەشهەد

سێهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دڵ بە بەشداری فرەتر لە ٧٠٠ پزیشکی پسپۆڕ ونەشتەرگەری دڵ و دەماری ئێرانی وبیانی لە مەشهەد ، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەستیبەکار کرد/.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،لە سێهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دڵ کە ڕۆژی چوارشەممە دەستیبەکار کرد ، پسپۆڕانی دڵ لە هەژە وڵاتی ئینگلیز ، ئەمریکا ، ئیتالیا ، ئاڵمانیا، سوئیس ، یونان، تورکیا ، میسر ، تورکەمەنستان ، سیربستان ، مالیزیا ، پۆلۆنیا ، کۆماری ئازەربایجان ، هێند ، ڤێتنام، تایلەند ، ئەفغانستان ولوبنان بەشدارن. پێشانگەی کەرەسە ئامێری پزیشکی لە بەشی دڵ ودەمار  ، کارگەکانی جانبی دڵی جنین ، کلاس ووانەی لێکدانەوەی دڵ وئیکۆی سێ بوعدی لە بەرنامەکانی تری ئەم کۆنگرە سێ ڕۆژەیەیە. سێهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی دڵ ڕۆژی هەینی کۆتایی پێ دێت.