تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • غەفور بووبە پشک هێنەرترین یاریزانی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا

ئەمیری غەفور بووبە پشک هێنەرترین یاریزانی تیمی نیشتمانی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا.

تیمەکانی نیشتمانی بالەی ئێران وئەمریکا ئەمرۆ لە شەشەمین یاریەکەیان دا لە پێشبڕکیکانی جامی جیهانی بالە لە کاژێر ١٢١سی دەقە پێکەوە یاریان کرد کە لە کۆتایی دا تیمی نیشتمانی ئەمریکا توانی بە ئەنجامی سێ بەسەر یەک ئەم یاریە بباتەوە. ئەمیری غەفور لە تیمی نیشتمانی ئێران توانی بە بەدەس هێنانی ١٧ خاڵ ببێتە خاڵ هێنەرترین یاریزانی وڵاتەکەمان  دوای ئەویش مەسعود غولامی بە نۆ خاڵ بووبە دوهەمین یاریزانی ئیمتیاز هێنەری وڵاتەکەمان لەم یاریانەدا. ڕاسیل کە لەم یاریە دا بۆ تیمی ئەمریکا یش بە باشی سرویسی دەخست بە هەژدە خاڵ ، بووبە ئیمتیاز هێنەرترین یاریزان. تیمی نیشتمانی وڵاتەکەمان سبەێ لە حەوتەمین یاری خۆیدا لە پێشبڕکیکانی جامی جیهانی بالە لە کاژمێر هەشت وسیی دەقەی بەیانی لەگەڵ تونیس یاری دەکات.