جامی جیهانی بالە - ژاپۆن ؛ یاری ئێران لە گەڵ میوانداری جامی جیهانی
تشرینی یهکهم 12, 2019 16:40 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی بالەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە نۆهەمین هەنگاوی پێشبڕکێکانی جامی جیهانی لە گەڵ میوانداری یاریەکان پێشبڕکێی دەکات .
چواردەهەمین خولی ڕکەبەرایەتیەکانی جامی جیهانی بالە لە ڕۆژی سێشەمەوە بە ئامادە بوونی یانەکانی برازیل ئوستڕالیا ئیتالیا کەنادا و تونس بە میوانداریەتی ژاپون دەسپێکراوە .
ژاپۆن لە کۆتایی ڕۆژی هەشتەمی پێشبڕکیەکان بەرزترین پلەی خشتەی ڕیزبەندی کراوی لە نێوان یانەکانی ئاسیاییدا هەیە و سبەینێ لە وڵاتی خویدا میوانداری یانەی هەڵبژرادەی ئێرانە تا بە شکست دانی پاڵەوانی ئاسیا خۆی بە تیمەکانی ئاسیایی دیکەش نیشان بدات .
پێشبڕکێی ئێران و ژاپۆن یەکێک لە هەستیارترین یاریەکانی ڕۆژی نوهەم دێتە ئەژمار و ئێران بەدوای پێنجەمین بردنەوە لە جامی جیهانیە .