کۆنفرانسی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
به به‌شداری 10 زانکۆی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئێران، کۆنفرانسی "زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی - په‌یوه‌ندی و کاریگه‌ریه‌کان" له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به کاربه‌کانی کرد و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به پێی راپورتی خه‌ندان سەعد عەبدولڕەزاق قازی، ئەندامی دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌و کۆنفرانسه بۆ دیاریکردنی کاریگەری و لایەنە گونجاوەکانی هەردو زمانی کوردی و فارسییە، چونکە ئەو دووزمانە کاریگەرییان هەیە و گونجاندنیان لە نێواندایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا له هەرێمی کوردستان زمانی کوردی زمانی فه‌رمی و پەیڕەی زمانی کوردی ده‌کرێت، هاوسێی وڵاتی ئێرانە کە ئەوانیش په‌یڕه‌وی زمانی فارسی دەکەن، بۆیە ئەم کۆنفرانسە زانستییە بە کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی و بەشداری پسپۆرانی ئەو بوارە کاریگەری و گونجانەکانیان دیاری دەکەین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کۆنفرانسه‌که ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و 11 پانێڵی تیادا بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 40 توێژینەوەی زانستیش بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی پێشکەش دەکرێت.