زۆرانی پاڵەوانیی سەربازانی جیهان لە چین و کۆتایی هەوڵی وەرزشکارانی ئێرانی بە سێ میدالیای زێڕ، زیو و بڕۆنز
تشرینی یهکهم 22, 2019 17:40 Asia/Tehran
تیمی زۆرانی ئێران بە دەس خستنی میدالیایەکی زێڕ، زیوێک و بڕۆنزێک کۆتایی هێنا بە ململانێکانی لە حەوتەمین خولی رکابەریی زۆرانی پاڵەوانیی سەربازانی جیهان.
پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی حەوتەمین خولی یارییەکانی سەربازانی جیهان رۆژانی ٢٩ و ٣٠ی رەزبەر لەشاری "ووهان"ی چین بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا تیمی ئێران لەلایەن"محەممەد حوسێن محەممەدیان" لە کێشی٩٧کیلۆگرام بوو بەخاوەن میدالیای زێڕ، "یەدوڵڵا موحیببی" لە کێشی١٢٥کیلۆگرام ، میدالیای زیو و "ئەحمەد بەزری" لە کێشی٨٦کیلۆگرامدا میدالیای بڕۆنزی بەدەست هێنا.