تشرینی دووه‌م 05, 2019 11:25 Asia/Tehran
  • داوای وەزیری وەرزش و  لاوانی عێراق بەر لە یاری لە گەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە خەڵکی ئەم وڵاتەی ویست دەرفەتی میوانداریی ئێران و بەحرێن بۆ ئەم وڵاتە نەکەن بە هەڕەشە .

هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و عێراق رۆژی 23 ی گەڵاڕێزان لە قۆناغی دوهەمی هەڵبژاردنی مۆندیاڵی جیهانیی 2022 قەتەر و هەڵبژاردنی جامی گەلانی 2023 ی ئاسیا لە بەسرە رووبەڕووی یەک دەبنەوە .

 هەستیاریی ئەم یاریە بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزیەکانی عێراق و ناڕەزایەتیە سیاسیەکانی خەڵگ گەیشتووەتە لوتەکەی خۆی .

 ئەحمەد ڕیاز وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە خەڵک و هاندەرانی عێراقی ویست دۆسیەی لابردنی بێوەری بوونی ئەم وڵاتە لە میوانداری کردنی یاریەکانی تۆپی پێ دیسان نەخەنە مەترسی .