هەڵکشانی دوو وەرزشکاری ئێرانی بۆ قۆناخی پێش فیناڵی پێشبڕکێکانی زنارڤانیی پاڵەوانیی ئاسیا
تشرینی دووهم 06, 2019 16:25 Asia/Tehran
دوو وەرزشکاری ئێرانی توانیان لە قۆناخی پێش فیناڵی پێشبڕکێکانی زنارڤانیی پاڵەوانیی ئاسیا لە ماددەی بولدرینگ بەشدار بن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، دوو وەرزشکاری ئێرانی بەناوەکانی "رەزا کولاسەنگیان" و عەلی بەرات زادە" بەڕیز لە پلەی هەشتەم و١٦ی پێشبڕکێکانی زنارڤانیی پاڵەوانیی ئاسیا لەماددەی بولدرینگ ڕاوەستان. بە دەس خستنی ئەو پلە ، دوو وەرزشکاری ئێرانی توانیان خۆیان بگەیێننە قۆناخی پێش فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە.
لەو ماددەدا، چل و هەشت وەرزشکار لە ١٥ وڵاتی ئاسیایی بەشدارن و قۆناخی پێش فیناڵی ئەو کێبەرکێیانە رۆژی هەینی بەڕێوە دەچێ.