شکستی تیمی زێنیتی سەن پترزبۆرگ لەماڵی خۆی و ڕاوەستانی بارسێلۆنا لە لیگی پاڵەوانان
تشرینی دووهم 06, 2019 16:30 Asia/Tehran
هاوتیمیەکانی "سەردار ئازموون" لە ماڵی خۆیان هەمبەر بە لایپزیگ شکستیان هێناو بارسێلۆنا ، سلۆیاپراگی نەبردەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، لەدەسپێکی خولی گەڕانەوەی قۆناخی گرووپیی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا دوو یاری بەڕێوە چوو کە لە یەکێکیان زێنیتی پترزبورگ لەکاتێکدا کە سەردار ئازموون هێرشبەری ئێرانی لە دەسپێکی یارییەکەوە لە داڕشتی سەرەکیدا هەبوو، لەهەمبەر لایپزیگی ئاڵمان بەدوو گۆڵ ، شکستی هێنا.
هەروەها بارسێلۆنا لە ماڵی خۆی لەگەڵ سلۆیاپراگ کەوتە ململانێ وبێ تۆمارکردنی گۆڵ و بە ئەنجامی یەکسان کۆتایی بە ململانێکەی هێنا.
هەڵبەت، "ویدال" جارێک بۆ تیمەکەی گۆڵی لێدا کە داوەر لەبەر ئافساید قەبووڵی نەکرد.