هەڵبژێردرانی مامۆستایەکی ئێرانی وەک زانستوەری سەرکەوتووی ئاکادێمیای زانستەکانی جیهان
"حەمید ڕەزا پورقاسمی" ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی شیرازی ئێران وەک یەک لە پێنج زانستوەری سەرکەوتووی ژێر چل ساڵانی ئاکادێمیای زانستەکانی جیهانTWAS-CASAREP لە ساڵی٢٠١٩ هەڵبژێردرا.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "حەمید ڕەزا پورقاسمی" ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی شیرازی ئێران وەک ڕاوێژکاری بەشی ئەندازیاریی سەرچاوە سروشتیەکان و ژینگە لە کۆلێژی کشت و کاڵیی ئەو زانکۆیە سەرقاڵی وانەوتن و توێژینەوەیە.
ئاکادێمیای زانستەکانی جیهان TWAS-CASAREP بە ئامانجی پێشکەوتنی زانست لە وڵاتانی ڕوو لە گەشە لەساڵی١٩٨٣ لە ئیتالیا لەگەڵ تاقمێک لە زانستوەرانی لێهاتووی جیهان و بە شانازیی پرۆفیسۆر عەبدوسەلام بەرەوەی خەڵاتی نۆبل لە پاکستان بناغەی دامەزرێندرا.
ئەو ئاکادێمیایە، خاوەن هەزار و ١١٦ ئەندام لە نەوەد وڵاتە کە حەفتاو سێ ئەندامی، خەڵکی وڵاتانی ڕوو لەگەشەن.
ئەندامانی ئەو ئاکادێمیایە لە زانستوەرانی تەمەن ژێر چل ساڵان و بەپێی چالاکییە توێژکاریەکان هەڵدەبژێردرێن ودەناسێندرێن.