تشرینی دووه‌م 07, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • تیمی نیشتیمانیی تێنیسی سەرمێزی ئێران بۆ ڕەنکینگی جیھانی ھەڵکشا

تیمی نیشتیمانیی تێنیسی سەرمێزی ئێران لە ڕەنکگینگی تازە بڵاوبوودی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەم بوارە وەرزشییەدا پلەیەک بەرز بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەدی ھەواڵدەریی میھر، بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی کە تازە لە لایەن  فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تێنیسی سەرمێز بڵاوبووەتەوە، تیمی ئێران بە پلەیەک بەرز بوونەوە چووەتە ئاستی بیست و چوارەمی جیھانەوە. تیمی نیشتیمانیی تێنیسی سەرمێزی ئێران بە کۆی٢٤٢ خاڵەوە بووەتە خاوەنی ئەم ھەڵکشانە.

بەڵام لە بەشی ئافرەتان دا تیمی نیشتیمانیی تێنیسی سەرمێزی ئێران ھیچ گۆڕانێک بە سەر جێ و شوێنی دا نەھاتووە. ئەم تیمە ھەروا بە ١٥٠ خاڵ و بەشێوەی ھاوبەش لەگەڵ تیمەکانی یونان و کۆلۆمبیا لە ڕیزی چل و نۆھەمی جیھاندایە.

لە ئاستی تەمەنی لاوانیش دا تیمی کوڕانی ئێران ھەڵکشانێکی بەرچاوی ھەبووە، ئەم تیمە بە شەش پلە بەرز بوونەوە و بە کۆی ١٧٢ خاڵ چووەتە پلەی بیست و ھەشتەمی جیھانەوە.