تشرینی دووه‌م 09, 2019 17:11 Asia/Tehran
  • تیرهاوێژی پاڵەوانیەتی  ئاسیا - فاتمە کەرەم زادە بوو بە ئولەمپیکی - تیمی   ئافرەتانیش مێداڵیای   زیوی  وەدەس  هێنا

لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی تەقەلێکردنی پاڵەوانیەتی ئاسیا فاتمە کەرەم زادە گەیشتە فیناڵی سێ بارودۆخی ئافرەتان و چووە قۆناغی ئولەمپیک .

لە درێژەی  پێشبڕکێیەکانی  تەقەلێکردنی  پاڵەوانیەتی  ئاسیا  و لە مادەی  تفەنگی  سێ  دۆخی  ئافرەتان ،  فاتمە کەرەمزادە  بە  هەزار و سەد و هەفتاو سێ  خاڵ  وەک  کەسی چوارەم  گەیشتە  فیناڵ  و پشکی ئولەمپیکی  2020ی دەس خست . ئێلاهەی  ئەحمەدی  بە  ئیمتیازی  هەزار و سەد و شەست و هەشت  بووە بە  دەهەم  و مەهلەقا  حام بوزورگ   بە  هەزار و سەد و شەست و چوار خاڵ بوو بە  کەسی بیستەم  تیمی  ئێران بریتی  لە  فاتمە  کەرەم زادە  ئیلاهەی  ئەحمەدی  و مەهلەقا جام بوزورگ  بە  سێ هەزارو  پێنسەد و پێنج  خاڵ  دوای تیمی  چین مێداڵیای  زیوی دەس خست  و تیمی هێند بوو بە سێهەم .