تشرینی دووه‌م 10, 2019 12:38 Asia/Tehran
  • جامی نێوان کیشوەریی تۆپی پێی کەناراوی_ ئێران بە بەزاندنی ئەسپانیا گەییشتە پلەی پاڵەوانەتی

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراویی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر ئەسپانیا، پلەی پاڵەوانەتیی کێبەرکێکانی جامی نێوان کیشوەریی دەست کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراویی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە دیداری دواقۆناغی کێبەرکێی جامی نێوان کیشوەریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی ٢٠١٩ بۆ تیمی ھێزمەندی ئەسپانیا چووە مەیدانەوەو توانی ئەم تیمە بە دەرەنجامی پڕلەگۆڵی ٦ بە سێ ببەزێنێ.

نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراویی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شکست پێ ھێنانی ئەسپانیا بۆ سێھەمین جار بوو بە پاڵەوانی جامی نێوان کیشوەری و توانی لە پاڵ بەرازیل و ڕووسیا ببێ بە جێی شانازی ترین تیمی مێژووی ئەم کێبەرکێیانە.

یاریزانانی کەناراویی ئێران بۆ گەییشتن بە جامی پاڵەوانەتیی ئەم کێبەرکێیانە لە بەربەستی تیمەکانی مەکسیک، میسر، ڕووسیا،میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئەسپانیا پەڕینەوەو بەرەڤانییان لە ناسناوەکەی خۆیان کرد.

لە ململانێی ڕیزبەندییەکانیش دا میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان توانی بە دەرەنجامی دوو بە یەک ڕووسیا ببەزێنێ و ناسناوی سێھەم بۆخۆی دەست بخات.

کێبەرکێکانی جامی نێوان کیشوەریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی ٢٠١٩ بە ئامادە بوونی حەوت تیمی ھەڵکەوتەی جیھان داگری ئێران، ڕووسیا، مەکسیک، میسر، ئیتالیا، ئەسپانیاو ژاپۆن و ئیماراتی میوانداری یارییەکان بەڕێوە چوو.