جادووی " مسی " بارسلونای ڤەگەڕاند بۆ سەرەوە
تشرینی دووهم 10, 2019 16:49 Asia/Tehran
یانەی تۆپی پێی بارسلونا بە درەوشانەوەی بلیمەتی ئاڕژانتینی لە بەرانبەر سلتاویگو بە ئاکامی چوار بە یەک سەرکەوت . لیونل مسی لەو پێشبڕکێیەدا سێ گوڵی وەشاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا شەوی یەکشەمە لە هەفتەی سێزدەی لیگی یاریگەکانی ئیسپانیا ، بارسلونا کە چەن ڕۆژ لەمەوبەر سێ بە یەک شکستی هێنا بوو و دۆخی باشی نەبوو لە یاریگەی نیوکەمپ میوانداری سلتاویگو بوو و بە پشت بەستن بە درەوشانەوەی لیونل مسی بە چوار بە یەک سەرکەوت .بارسلونا لە خولەکی 22 بوو بە خاوەنی پنالتی کە لیونل مسی بە ئاسانی گولی یەکەمی وەشاند لە خولەکی 45یش مێسی گوڵی دووهەمی وەشاند .