کانونی یه‌که‌م 10, 2019 10:54 Asia/Tehran

خەڵاتی تایبەتی دەرهێنەریی "کریستیەن نێمێسک"ی لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری سینەمایووبیتی بۆخارێست ئاراستەی سۆران ڕەحیمی دەرهێنەری کورتە فیلمی "کۆتایی جادە" کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی "کۆتایی جادە" لە دەرهێنانی سۆران ڕەحیمی و بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان دوای وەرگیرانی لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری سینەمایووبیتی بۆخارێست، توانی خەڵاتی تایبەتی دەرهێنەریی ئەو فێستیڤاڵە کە بە ناوی "کریستیەن نێمێسک"(Cristian Nemescu) دەرهێنەری کۆچکردووی ڕۆمانی کراوە مسۆگەر بکات.

ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ١٣ تا ١٦ی سەرماوەز لە هۆڵی زانکۆی "UNATC"ی بۆخارێست و بۆ خوێندکارانی لقی سینەما بەڕێوە چوو.