پەردەلادان لە ڕۆبوتی هاوشێوەی مڕۆڤی ئێرانی سورنای 4
کانونی یهکهم 14, 2019 18:36 Asia/Tehran
ڕۆبوتێکی هاوشێوەی ئێرانی سورنای 4 لە زانکۆی تاران پەردەی لەسەر لادرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ڕۆبوتی سورنای 4 کە ڕۆژی شەمە بە ئامادە بوونی " سورنا سەتاری " جێگری زانستی و تەکنولۆژی سەرۆک کوماریەتی ئێران پەردەی لەسەر لادرا توانایی ڕێگەچوون بە خێرایی سیفر پوینت حەوت کیلومەتر لە کاتژمێری هەیە و دەتوانێ دەق بکات بە وتار . ئەو ڕوبۆتە بەرهەمێکی تەواو ئێرانیە و بە شێوەی خۆجێیی لە لاین بلیمەتانی ئێرانی لە زانکۆی تاران گەڵاڵە ڕێژی کراوە و تا ئێستا 4 کۆپی ڕادەست کراوە . ڕوبوتی سورنا 170 سانتیمترە و 70 کیلوگرامە .