کانونی دوھەم 14, 2020 18:34 Asia/Tehran
  • ئاژەڵدارێکی سەردەشتی وەک بەرهەم هێنەری سەرکەوتووی ئێران ناسێندرا

سەرۆکی ئیدارەی جەهادی کشت و کاڵی سەردەشت وتی: "رەسول شەمسی" ئاژەڵداری ئەو شارە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە بەرهەم هێنەرانی سەرکەوتووی وڵات لە بەشی پەروارکردنی وردەئاژەڵ وەک نموونەی سەرکەوتووی ئێران ناسێندرا.

"سەلاحەدین حەق گوی" رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنادا وتی: ئەو ئاژەڵدارە سەردەشتیە کە لە ئاژەڵدارانی لێهاتوو و پێشەنگی ئەو شارەیە دانیشتووی گوندی "نێزەی ژووروو"ی میراوای سەردەشتەو خاوەن یەکەیەکی پەروارکردنی هەزار سەر مەڕە.

سی و چوارەمین خولی هەڵبژاردن وناساندنی نموونە نیشتمانییەکانی کەرتی کشت و کاڵ ئەمڕۆ سێ شەممە بەئامادەبوونی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی یازدەیەم و سەرپەرشت، جێگران، بەرپرسان وکارناسان و توێژەرانی کەرتی کشت و کاڵ و وەرزێڕان و بەرهەم هێنەرانی نموونەو پێشەنگ لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆکان لەتاران بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا  ڕێزگیردرا لە ١٦٦ وەرزێری نموونەو پێشەنگ.