ڕیزبەندی تۆکمەی تۆرنۆمینتی زۆرانی ئیتالیا دیاری کرا/دوو زێرگەییشتە ئێران
کانونی دوھەم 19, 2020 19:18 Asia/Tehran
ڕیزبەندی کەسانی سەرتری ڕکابەرییەکانی نێو دەوڵەتی زۆرانی ئازادی جامی پلیکۆنەی ئیتالیا لە حاڵێک دا ڕوون بوویەوە کە دوو مەدالیای زێر گەییشتە وەرزشڤانانی ئێرانی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر،ڕکابەرییەکانی نێو دەوڵەتی زۆرانی ئازاد جامی مەتێئۆ پلیکۆنەی ئیتالیا کەلە ڕیزی رکابەرییەکانی ڕینکینگی یەکێتی جیهانی زۆران دێتە ئەژمار، ڕۆژانی ٢٧ و ٢٧ بەفرانبار لە شاری رۆمی ئیتالیا بەڕێوە چوو.
تیمی ئێران بە ٤ وەرزشڤان لەم ڕکابەرییانە بەشداری کردبوو و موحەممەد حسەین موحەممەدیان لە کێشی ٩٧ کیلوگرام و ئەمیر حسەین زارێع لە کێشی ١٢٥ کیلوگرام مەدالیای زێریان دەست خست و بیهنام ئیحسان پوورو یونێس ئیمامی لە کێشەکانی ٦٥ و٧٤ کیلوگرام ئیتر لە یارییەکان وەلا داندران.