کانونی دوھەم 23, 2020 18:51 Asia/Tehran
  • لیگی جیهانی کاراتە - پاریس؛ نیشتمانی پۆشانی ئێران ئامادەی بەربەرەکانێ لەگەڵ غەنیمەکان/دەستپێکرانی رکابەریی لە ڕۆژی هەینییەوە

ڕکابەریی لیگی جیهانی کاراتە لە فەرەنسا سبەینێ هەینی بەئامادەبوونی نیشتمانی پۆشەکانی ئێران دەست پێ دەکا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە پاریسەوە ئەم خولەی ڕکابەرییەکان بە ئامادەبوونی ٧٠٣ کاراتەکا لە ٩٢ وڵات بە میوانداریی فەرەنسا لە هۆڵی" پی یەر دوو کۆبرێتێن" لە شاری پاریس سبەێنێ هەینی دەستپێدەکرێت و تا رۆژی یەکشەممە شەشەمی ڕێبەندان درێژەی دەبێت.

ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەکەمان کە دوای رکابەورییەکانی شیلی ئۆردووی ڕاهێنانی خۆیان لە شارێک نزیک پاریس دەستپێکردبوو، ئێوارەێ چوارشەممە گەییشتنە پاریس لە ئۆتێل ڕادیسۆن سەقامگیر بوون. کاروانی دووهەمی نیشتمانی پۆشەکان لە وان ئەمیر مەهدیزادە، سارا بەهمەنی یار، فاتمە سادقی، ڕۆزیتا عەلیپوور، سەمانە خۆشقەدەم هاورێ وەحید مۆمێنی سەرپەرەشتی هەڵبژاردەی نینی شەوی ڕابردوو گەییشتنە پاریس. لە رۆژی یەکەم سبەێنێ هەینی کاتای تاکەکەسی ئافرەتان،کاتای تیمی پیاوان، کێشەکانی ٦٠،٦٧ و٧٥ کیلوگرامی پیاوان، ٥٠ و ٥٥ کیلوگرامی ئافرەتان ڕکابەرییەکانی خۆیان ئەنجام ئەدەن.