کانونی دوھەم 24, 2020 09:00 Asia/Tehran
  • گەڕانەوی مافی میواندارێتیی بۆ نوێنەرانی فوتباڵی ئێران لە ئاسیا

بەرپرسانی کۆنفدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا (ئەی ئف سی) گەرەنتی ئەوەیان کردووە کە تیمە ئێرانییەکان (استقلال، پرسپولیس، سپاهان و شهر خودرو) لە قۆناغی گرووپی لیگی پاڵەوانانی فوتباڵی ئاسیا لە زەوینی خۆیاندا میوانداری خەنیمەکەیان بن.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی نوێنەرانی فوتباڵی ئێران لەگەڵ "ڤیندۆسر جان" بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا لە مالیزی، بڕیار درا تیمە ئێرانییەکان لە قۆناغی گرووپی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یارییەکانی ڕۆیشتندا میوانی خەنیمەکانیان بن بەڵام یارییەکانی گەڕانەوە بە میواندارێتیی ئێران بەڕێوە بچێ. "ئەی ئێف سی" ئەو گەرەنتییەی داوە کە تا دەسپێکی خولی گەڕانەوە، ئێران بتوانێ میواندارێتیی ئەو ڕکابەرایەتییانە بگرێتە ئەستۆ. کۆنفدراسیۆنبی فوتباڵی ئاسیا ١٧ی ژانڤییە بە ناردنی نامەیەک بۆ فدراسیۆنی فوتباڵی ئێران ڕایگەیاندبوو کە باشگا ئێرانییەکانی بەشدار لە لیگی پاڵەوانان لە  مافی میداندارێتیی بێوەری کراون و یارییەکانیان دەبێ لە وڵاتێکی دیکەدا بەڕێوە بچێ کە ئەو بڕیارە بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی ناوەندە فوتباڵییەکان بوویەوە.