کانونی دوھەم 26, 2020 18:44 Asia/Tehran
  • هەفتەی حەڤدەهەمی خولی نایاب، سەرکەوتنی پێرسپۆلیس بەرامبەر تراکتۆر

تیمی تۆپی پێی پێرسپۆلیس لە دیداری گەورەی هەفتەی هەڤدەهەمیی ڕکابەریی خولە نایابەکان درێژەی دا بە سەرەتی لەمیانەی نۆزدەهەمین خولی ئەو ڕکابەریانە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری یهر، یاری تیمەکانی تۆپی پێی پێرسپۆلیس و تراکتۆر لە حەوتەی هەڤدەهەمی خولەنایابەکان لە کاژێر ١٥:١٥ ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگەی ئازادی بەڕێوە چوو و بە سەریەتی ٢ بە سیفری سوورپۆشەکانی تارانی کۆتایی هات. عەلی عەلیپوور و وەحید ئەمیری بۆ پێرسپۆلیس گوڵیان وەشاند.

 سوورپۆشەکانی تارانی و تەورێزی لە حاڵێکدا بەرەو ڕووی یەکتری بوونە کە ئەم یارییە بۆ هەردوو تیم گرنگایەتی زۆری بوو و تارانییەکان بە گەییشتن بەو مەوادایان لەگەڵ تیمەکانی دیکەی خشتەی ڕیزبەندییەکان زۆرتر دەکردوەوە و تەورێزییەکان بە دەستخستنی سێ پشک خۆیان بە سەرەوەی خشتەی ڕیزبەندی نزیکتر دەکردەوە.