ئادار 15, 2020 10:21 Asia/Tehran
  • پەروین ئیعتسامی ئەستێرەی ڕووناکی ئاسمانی شیعر و مامۆستای ئەخلاق

پەروین ئیعتسامی گەورە خاتوونی شیعر و هۆنراوەی فارسی لە بیست و پێنجەمی ڕەشەمەی ساڵی ١٢٨٥هەتاوی لە سەردەمی مەشروتە، لە شاری تەورێز لە دایکبوو. باوکی یوسف ئیعتسامۆلمۆلک لە ئەدیبان و نووسەران و وەرگێرانی سەردەمانی خۆی بوو.

ماڵی پەروین ئیعتسامی لە شاری تەورێز 

ماڵیی باوکی پەروین، بە هۆی کەسایەتی ئەدەبی و زانستی ئیعتسامۆلمۆلک، شوێنی هاتو چووی ئەهلی ئەدەب بوو و مەلێکۆشۆعەرای بەهار و عەلی ئەکبەر دێهخۆدا لە وێنەی کەسانێک بوون کەلە کۆرەکانی ئەدەبیی باوکی پەروین دا بەشدارییان دەکرد.

ماڵی پەروین ئیعتسامی لە شاری تەورێز 

پەروین لە ژێر چاوەدێری باوکی و لەکەشێکی زانستی و ئەدەبی دا ڕاهات و گەییشتە بلووغ و تێگەییشتوویی فکری و فەرهەنگی و ئاشنا بوو لەگەڵ بیرو هزری بلیمەتانیی سەردەمانی خۆی دا. پەرتووکخانەی  بەبایخی باوکی کە داگری کۆمایەک لە زانستەکانی کۆن و مەعاریفی نوێی بوو، بوون بە هۆی ڕاهێنانی ئەندێشەی پەروین.

ماڵی پەروین ئیعتسامی لە شاری تەورێز 

پەروین لەسەردەمیی منداڵییەوە شیعری هۆنیوەتەوەو بە ڕێنموونی باوکی،وهەروەها بە مۆتالەی  بەردەوامیی هەر ڕۆژ توانایی خۆی لەم بوارە دا زۆرتر کردۆتەوە.

 

ڕەسمێکی پەروین لە تەنیشت ڕەسمێک لە خوالێخۆشبوو یوسف ئیعتسامۆلمۆلک باوکی پەروین

شیعرەکانی پەروین ئیعتسامی، ئەخلاقین و پەند و ئامۆژگاریی زۆریان تێدایە. لە دیوانی پەروین پتر لە هەفتا  وتووێژ هاتووە. زۆربەی ئەم وتووێژانە لە نێوان ئینسانەکان و بوونەوەران و گیاو   ڕووەکەکان و کەل وپەلەکانە. مەلێکۆشۆعەرای بەهار پەروین ئیعتسامی وەک بووژێنەری تەکنیکی وتووێژ لە شیعری فارسی دا زانیوە .

 سەرنج دان بە نابەرابەرییەکانی کۆمەڵگا  لە زۆرێک لە هۆنراوەکانی پەروین دا لەبەر چاو دایە و خاڵی سەرەکی ئەندێشەکانیی ئەو پێکدەهێنن.پەروین خوازیاری دادگەری و دۆستایەتی بوو لە نزامی کۆمەڵایەتی و بەکەڵک وەرگرتن لە نموونەی جۆر بە جۆر، باسی نادادگەرییەکانی دەکردەوە.

 سەردەمی ڕەزا شای پالەوی کە لە ساڵانی ١٣٠٠ تا١٣٢٠ هەتاوی بوو،هاوکات بوو لەگەڵ ساڵانی پەرەسەندنی ڕاپەڕینی مەشرووتەلە ئێران  و سەرکەوتنیی. لەو سەردەمە دا ئەدەبیاتی ئێران لە ژێر کارتێکەری رۆمانتیسم و بەتایبەت ڕۆمانتیسمی فەرەنسا دا بوو. پەروین ئیعتسامی بە بەیانێکی سادە و تەکنیکی بتەوی شیعری کلاسێک وکەڵک وەرگرتن لە چەمک و مانای ئەخلاقی گەییشتە ڕەوێشتێکی تایبەت لە شێوازی ڕۆمانتیسم.

پەروین کە تێگەییشتبوو نادادگەری و نابەرابەری کۆمەڵایەتی کۆتاییان بۆ نییە دەگاتە ئەم باوەرە کە تەنیا شێوازێک بۆ چاکسازی ئەم ڕەوشە هەیە، شێوازێک لە ڕیشەی داکووتاوە لە ڕوانیننەکانی سۆننەتی و تا بە ڕادەیەک عێرفانی ئێرانییەکان.

سەرپەیڤ