ئادار 16, 2020 17:52 Asia/Tehran
  • جامی

سەرپەرەشتی تیمی نیشتمانی بالەی ئێران وتی: ئوردۆی تیمی نیشتمانی لە نێوەی مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو بە بانگهێشتی ٣٠ یاریزان لە دوو گروپ دەسپێدەکرێت.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، ئەمیر خۆش خەبەر لەمەڕ کاتی دەسپێکرانی مەشق وتەمرینی تیمی نیشتمانی بالەی ئێران بە سەرنجدان بە دۆخی نوێی کۆمەڵگە وپەرەی نەخۆشی کۆرۆنا وتی: بە پێی گەڵاڵەڕێژی پێشوو ، بڕیار بوو شازدەی خاکەلێوە ئوردۆی تیمی نیشتمانی دەسپێبکرێت و٣٠ یارێزان لە ناو لیگ دا هەڵبژێردرابوون، بۆ ئوردۆی یەکەم بانگهێشت بکرێن. هەروەها بڕیار بوو لژیونیرەکان دوای کۆتایی پێشبڕکیکانیان ، پشویەکی کۆرت بدەن ودوایی بڕون بۆ ئوردۆ/. ناوبراو لە بارەی بەڕێوە چوونی ئوردۆی تیمی نیشتمانی لە دەرەوە لە شاری تاران ، وتی: ئەم مەسەلە، لە کاتی بەڕێوە چوونی ئوردو دیاری دەکرێت وئەگەر دۆخی تاران باش نەبێت ، ئوردۆ لە شوێنکدا بەڕێوە دەبەین کە گیرەو کێشەمان بۆ نەیەتە پێش.