جان دۆست و ، ڕۆمانێک بە دوو زمان
جان دۆست رۆماننووسى به‌ناوبانگى کورد رایگه‌یاندووە، له یه‌ک کاتدا رۆمانى «ده‌ستنووسى پیرسبۆرگ» به زمانى کوردیی سۆرانى و عه‌ره‌بى بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشەوە، جان دۆست رۆماننووسى به‌ناوبانگى کورد له یه‌ک کاتدا رۆمانى «ده‌ستنووسى پیرسبۆرگ» به زمانى کوردیی سۆرانى و عه‌ره‌بى بڵاو ده‌کاتەوە.
جان دۆست ئاشکراشى کردووە، رۆمانى «ده‌ستنووسى پیرسبۆرگ» چاپه عه‌ره‌بییه‌که‌ى بڵاو ده‌کرێته‌وه، بۆیه وێنه‌ى به‌رگه‌که‌یشى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە که، ئه‌و رۆمانه ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه ته‌واو بووه، و تەنانەت له‌لایه‌ن وه‌رگێڕى به‌تواناى کورد سه‌باح ئیسماعیل کراوە بە کوردیی سۆرانی و لە ئێستادا له‌ژێر چاپدایه.
جان دۆست باسى له‌وه‌ش کردووە کە، ئه‌و رۆمانه باس له پێوه‌ندیى «مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى» و کونسوڵى رووسى «ئۆگست گابا» له «ئه‌رزه‌رۆم » ده‌کات که ئه‌مه‌یش ١٧٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه.
رۆمانه‌که به چاپى عه‌ره‌بى له لایه‌ن ده‌زگاى «رافیده‌ین» و به کوردییه سۆرانییه‌که‌ى له‌لایه‌ن «ماڵى وه‌فایى» بڵاو ده‌کرێته‌وه؛ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى چاپه کوردییه‌که‌ى، سۆران عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵى وه‌فایى وتویەتى: دواى جه‌ژنی ڕەمەزانی پیرۆز رۆمانه‌که بڵاو ده‌کرێته‌وه.
جان دۆست رۆماننووسێکى به‌ناوبانگى کورده، به زمانى عه‌ره‌بى و کوردیى کورمانجى ده‌نووسێت و زۆربه‌ى رۆمانه‌کانیشى به سۆرانى بڵاو کراونه‌ته‌وه.