May 20, 2020 14:49 Asia/Tehran
  • یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیا بڕیارێکی سەیر دەدات

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانىا تەنیا لە پێناو ڕاستکردنەوەو هاوسەنگ کردنەوەى بارى دارایی خۆى کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە زیانێکى زۆریان بەرکەوتووە ئامادەیە دەستبەردارى چەندین ئەستێرەى تیپەکەى بێت .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى زەسەنى بەڕیتانى ئاماژەى بەوەکردووە کە یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەیە جگە لە «مێسى» و«دى یۆنگ» و «تیرشتیگن» ، دەستبەردارى هەر ئەستێرەیەکى ترى تیپەکەشى ببێت لە ئەگەرى بە دەستگەیشتنى گرێبەستى گونجاودا .

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەکات کە بەرپرسانى بەرشەلۆنە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستیان بە زیاد لە١٠٦ ملیۆن پۆندە لە کۆتایی مانگى شەش تا ئەوەى دارایی یانەکەیان هاوسەنگ بکەنەوە . بۆیە یانەکە بڕیاری داوە کە جگە لە «مێسى» و«شتیگن» و «دى یۆنگ »گوێ بۆ هەموو ئەو گرێبەستانە بگرێت کە پێشکەشیان دەکرێت.

سەرپەیڤ