May 21, 2020 17:42 Asia/Tehran
  • عەلی نەژاد: ھەرچەشنە چالاکییەکی وەرزشی لە شارە ئاساییەکاندا ڕێگە پێدراوە

بە پێی ڕاگەیاندنی یاریدەری وەزیری وەرزش و لاوان بۆ وەرزشی پاڵەوانیەتی،لە شارە سپییەکاندا چالاکیی یانە و شوێنەوەرزشییەکان، گۆماو بوارە وەرزشییەکان ڕێگە پێدراوە.

مەھدی عەلی نەژاد بە پێی ڕاگەیاندنی یاریدەری وەزیری وەرزش و لاوان بۆ وەرزشی پاڵەوانیەتی، لە کۆتایی کۆبوونەوەی بنکەی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزش دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتیشی: لە تەواوی شارە زەردەکاندا، چالاکیی گۆناوە سەرکراوەکان، وەرزشی تاکەکەسی،بەریەک کەوتنی کەم و یان مامناوەندی و یانەکانی لەش جوانی ڕێگە پێدراوە.

ناوبراو وتیشی: لە تەواوی شارە سوورەکاندا ئەم چەشنە چالاکیانە بەس بە مۆڵەت دانی کاربەدەستانی تەندروستیی ئەو شارانە ڕێگای پێ دەدرێت. بەڵام سەرباری ئەمەش لەو شارە سوورانەدا گۆماوو یانە وەرزشییەکانی وەرزشی وەک زۆران و یان وەرزشی جەنگاوەری ڕێگایان ندرێتێ.

یاریدەری وەزیری وەرزش و لاوان بۆ وەرزشی پاڵەوانیەتی وتیشی: ئاشکرایە کە بە گۆڕدرانی باری تەندروستیی شارەکان لە سوورەوە بۆ زەردویان سپی و یاخود بە پێچەوانەوە، بڕیاری تازەی تەندروستیش لەمەڕ وەرزش لەو شارانەدا ھەڵدەگرێت.