May 21, 2020 17:50 Asia/Tehran
  • دابەزینی نرخی ئەستێرەکانی تۆپی پێ

راپۆرتێکی تازە دابەزینی نرخی ئەستێرەکانی یاریی تۆپی پێی جیهان ئاشکرا دەکات.

راپۆرتێک دابەزینی نرخی یاریزانانی جیهانی ئاشکرا کرد، کە بۆ میدیاکان ئەو راپۆرتە بەچاوەڕواننەکراو لێکدراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، نرخی لیۆنێل میسی 175 ملیۆن یۆرۆ بووە، کە ئەو یاریزانە تەمەنی 32 ساڵەو تەنیا نۆ مانگ گرێبەستی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ماوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، نرخی میسی ئێستا بەرێژەی پترلە 3,2 % دابەزیوەو گەیشتووەتە 134 ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها نرخی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌ و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، کە تەمەنی 28 ساڵەو سێ‌ مانگ گرێبەستی ماوە دابەزیوە بۆ 175 ملیۆن یۆرۆ.

سەرپەیڤ