May 22, 2020 17:44 Asia/Tehran
  • بەرواری دەست پێ بوونی لالیگا دیاری کرا

میدیاکی ئسپانیا بەرواری دەست پێکرانەوەی کێبەرکێکانی تۆپی پێی لالیگای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی «کوپە»، بەرواری دەست پێکرانەوەی کێبەرکێکانی تۆپی پێی لالیگای ئسپانیا ڕوون بووەوە. ئەم میدیایە ڕۆژی ١٢ی ژوئەن ڕێککەوت لەگەڵ٢٣ی جۆزەردانی وەک بەرواری ڕێکی دەست پێ بوونی لیگی تۆپی پێی وڵاتی ئسپانیا ڕاگەیاندووە.

کێبەرکێکانی لالیگاش وەکو گەلێک لە لیگە وەرزشییەکان لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپاش یارییەکانی حەوتەی بیست و حەوتەم لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو پەکی کەوت و ئێستاکە بە ململانێی نێوان «ڕیاڵ نتیس»و « سویا» لە بەرواری ٢٣ی جۆزعەردان دەستی پێ دەکرێتەوە.

جێگای ئاماژەیە لە خشتەی پۆلێنەکانی لالیگادا بارشەاۆنە بە ٥٨ خاڵ لە سەرعەوەیەو ڕیاڵی مەدریدیش بە ٥٦ خاڵ بە دووی دا کەوتووە.

سەرپەیڤ