شوێنە وەرزشیەکانی پارێزگەی کوردستان دوای جەژنی رەمەزان دەکرێنەوە
May 23, 2020 12:46 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان گوتی : شوێنە وەرزشیەکان و مەلەوانگە وەرزشیەکان دوای جەژنی رەمەزا ن دەکرێنەوە و بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستیەکان وردە وردە کاری خۆیان دەست پێدەکەن .
حامیدی جۆلایی رۆژی شەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ھەواڵنێری ئیرنا گوتی : زۆربەی شوێنە وەرزشیەکان کە نرێکەی سێ مانگە لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆرونا داخراون ، دوای جەژنی رەمەزان بەرە بەرە دەکرێنەوە .
ناوبراو گوتیشی : نزیکەی 8 بەرنامەی پرۆتۆکۆلی تەندروستیی و رێنمایی خراوەتە بەر دەست لیژنەی پزیشکیی پارێزگای کوردستان کە شوێنە وەرزشیە حکومی و ئەھلیەکان دەبێ بە گوێرەیانەوە چالاکیی بکەن .
364 لیژنەی وەرزشی لە پارێزگەی کوردستان چالاکی دەکەن .