یانەی مانچستەر یونایتید کێشەی دارایی هەیە
May 23, 2020 16:01 Asia/Tehran
بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یانەی مانچستەر یونایتید کێشەی داراییو هەیەو تووشی قەیرانی نوێ بووە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڕی زیانەکانی یانەی مانچستەر یونایتید گەیشتووەتە 28 ملیۆن دۆلار.
لەو بارەوە ئید ودوارد سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی مانچستەر یونایتید دانی وەدا ناوە، کە بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتەکانیان ئێستا لەقەیرانی داراییدان.
ئەو بەرپرسەی مانچستەر یونایتید جەختی کردووەتەوە، بەدەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی و خولە ئەوروپییەکان ئەوان دەتوانن قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنو چارەسەری کێشە داراییەکانیان بکەن.