یاریزانی تۆپی پێی ئێرانیی لە نێو 10 ئەستێرەی بەنرخی ئاسیادا
May 23, 2020 17:34 Asia/Tehran
سەردار ئازموون یاریزانی تۆپی پێی ئێران لە لایەن ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێتەوە کەوتەلیستی 10 ئەستێرەی بەنرخی کیشوەری ئاسیا .
ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت رۆژی شەممە لە راپۆڕێکدا لایەکی کردەوە لە بەنرخ ترین یاریزانانی تۆپی ئاسیا و بایەخی دارایی ئەوانی لە بازاڕی ئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی کردەوەیان بڵاوکردەوە .
بە پێی ئەم راپورە ، سەردار ئازموون ئەستێرەی ئێرانیی یانەی زنێت سەن پەترزبورگ ی روسیا بە بایەخی 14 میلۆن و 500 یۆرۆ لە ریزی سێھەمی بە نرخترین یاریزانەکانی ئاسیایی دایە .
سون ھیونگ مین یاریزانی کۆریایی یانەی تاتنھامی بریتانیا بە 64 میلۆن یۆرۆ لە سەرووی لیستەکەدایە .
سەردار ئازموون ھێرشبەری ئێرانیی یانەی زنیت سەن پەترزبوڕگ بەر لەوەش وەک باشترین یاریزانی بیانیی یانەکانی تۆپی پێی روسیا لە ساڵی 2019 دا ناسرابوو.