ته‌مووز 02, 2020 14:22 Asia/Tehran
  • «سیروسی گورجستانی» ماڵئاوایی لەژیان کرد

«سیروسی گورجستانی» ھونەرمەندی بواری شانۆ و سینەما و تەلەفزیۆن ئەمڕۆ پێنج شەممە دوانزەھەمی پوشپەڕ لە تەمەنی ٧٦ ساڵاندا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

ئەم ئەکتەرە ناودارەی ئێران کە لە شەوی ڕابردووەوە لە بەر نەخۆشیی دڵ لە نەخۆشخانەیەکی تاراندا خەوێندرا بوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەھۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەم جیھانە خاکییە کرد.

«عەلی ئەکبەری مەحمود زادەی گورجستانی» بە ناسناوی ھونەریی «سیروسی گورجستانی» لە دایک بووی ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٢٣ی بەندەری ئەنزەلی بوو. ناوبراو چالاکییەکانی خۆی لە بواری شانۆ لە ساڵی ١٣٤٩ دەست پێ کردو لە ساڵی ١٣٥٦ دا بەکاری نێو تەلەفزیۆنیشەوە خەریک بوو.

چالاکیی سینەمایی ناوبراو بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلیمی «ھاواری خەباتکار» لە ساڵی ١٣٥٨ دەستی پێ کراو بەرلە سەرکەوتنی شۆڕش لە دوو فیلیمی سینەمایی «بیست ساڵ چاوەڕوانی » و «فەرمانبەری دووسەرە»دا ڕۆڵی گێڕا بوو.

لەو دراماگەلەی کە ئەم ھونەرمەندە ناودارەی ئێران ڕۆڵی تیادا گێڕاون دەتوانین ئاماژە بکەینە ھاوکارییەکانی لەگەڵ «ڕەزا عەتاران» لە درامای «تاوانبارەکە ھەڵات»و یان زنجیرەگەلێکی وەک «نیوه به نیوه» ، «حه‌وت سین»، «کڵاوی په‌هله‌وی»، «خۆش نشینەکان»، «شه‌هریار».

«سیروسی گورجستانی» ھەروەھا لە زنجیڕەگەلێکی ئااینیی وەک «ئیمام عەلی» ش دا ڕۆڵی گێڕاوە.

جێگای ئاماژەیە ئەم ھونەرمەندە ناودارەی بواری شانۆو سینەماو تەلەفزیۆنی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەک بۆ خۆی دەیکوت بۆ ڕێزنان لە زمانی کوردی بەشداریی بەرنامەی «سەحەروبینەرانی» کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کردو بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بینەرانی کوردزمانی کەناڵەکەدا دوا.

یادی بەخێرو ڕۆحی شاد.

سەرپەیڤ