ئاب 09, 2020 16:46 Asia/Tehran
  • فیدارسیۆنی زۆران ڕێز لە دوو پێشەنگی ئەم بوارە وەرزشیە دەگرێت

فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاھەنگێکدا لە «موحەممەد بەزم ئاوەر»و « عەلی ئەسغەر ئیسلامی» دوو پێشەنگی بواری زۆران ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم ئاھەنگەدا کە بە ئامادە بوونی «عەلیڕەزا دەبیر» سەرۆکی فیدراسیۆن،«حەمید سووریان» جێگری سەرۆکی فیراسیۆن، «موحەممەد نەسیری» پاڵەوانی قورسایی ھەڵگرتنی ئولەمپیک و جیھان، «موحسین کاوە» بەڕێوەبەری تەکنیکیی تیمەکانی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد، «عەلی ئەکبەر جیرسەرایی» سەرۆک و «ئەحمەد عەرەب» بەرپرسی ڕاگەییشتن بە کاروباری پێشەنگانی لێژنەی زۆران بەرپا کرا، لە «موحەممەد بەزم ئاوەر» خاوەنی میدالیای برۆنزی جیھان و «عەلی ئەسغەر سەلامی ئەندامی تیمی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد ڕێز گیرا.

«حەمید سووریان» جێگری سەرۆکی فیراسیۆن، لە ئاھەنگەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەوەی ھەمانە لە سای بوونی ئەوە پێشەنگانی ھێژایە، وتیشی: بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە خزمەتی ئێوەی ئازیزدابین و لە خودا داوای تەندروستیی زیاترتان بۆ دەکەم.

سەرپەیڤ