ئاب 10, 2020 11:24 Asia/Tehran
  • رۆناڵدۆ روو لەپاری سان ژێرمان دەکات

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، خۆرخی میندیزی بەرێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ یانەی پاریس سان ژێرمان کردووە.

 

هەر بەپێی سەرچاوەکان، بەرێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ بۆ ئەوە گفتوگۆ لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەکات، تا یاریزانە پرتوگالییەکە روو لەیانە پاریسییەکە بکات.

لەو بارەوە پێگەی - Foot Mercato بڵاویکردەوە، خۆرخی میندیز بەجدی دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سان ژێرمان کردووە، بۆ ئەوەی بەزوویی گرێبەستی رۆناڵدۆ یەکلابکەنەوە.

پێگەکە بڵاویشیکردەوە، رۆناڵدۆی تەمەن 35 ساڵ بەهۆی نیگەرانی‌و ئەنجامە خراپەکانی لەیانەی یۆڤانتۆس بێزار بووەو دەیەوێت لەم هاوینەو بۆ وەرزی نوێ‌ روو لەیانەی پاریس سان ژێرمان بکات.

رۆناڵدۆ لەساڵی 2018 رووی لەیانەی یۆڤانتۆس کرد، بەڵام دوو ساڵە لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامی وەک پێویست نەبووە، ئەوەش یاریزانەکەی نیگەران کردووە.

 

سەرپەیڤ