ئەم خواردنانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەستی ماندوییەتی
پسپۆڕانی خۆراکی ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند خۆراکێک هەن کاریگەرییان لەسەر باری دەرونی مرۆڤ هەیە و هەستی ماندوێتی کەمدەکەنەوە، هەروەها ئەو خۆراکانە وادەکەن مرۆڤ خاوەنی جەستەیەکی بەهێز و کێشێکی تەندروست بێت.
1- گوێز: سودێکی زۆری بۆ دەرونی مرۆڤ هەیە، هەروەها وزە و توانایەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت، بە تایبەت ئەگەر گوێزەکە تازەبێت.
2- شیرەمەنییەکان: خواردنیان بە تایبەت لە ژەمی بەیانیاندا سودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە چونکە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و چەندین ماددەی دیکە، ئەوانەش هەستی ماندوێتی کەمدەکەنەوە.
3- ماسی سەلەمون: ئۆمیگا سێ بە جەستە دەبەخشێت و دواتر دەیگۆڕێت بۆ وزە، بەوەش لەش بەهێز دەبێت و مرۆڤ توانای ئەنجامدانی چەندین کاری جیاوازی دەبێت.
4- قارچک: توێژینەوە پزیشکییەکان دەریان خستووە ڕۆژانە خواردنی بڕێک قارچک %50 بڕی پێویستی ئاسن بۆ لەش دابین دەکات و بەوەش بڕی ئۆکسجینی پێویست بەخوێن دەگات.
5- سپێناغ: سەوزەیەکی بەسودە بۆ لەش، گەدە چالاک دەکات و ماسولکەکان بەهێز دەکات، هەروەها ڕێگری دەکات لەهەستکردن بەماندوێتی.
6- ئاو: خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی هەستی ماندوێتی، بۆیە پێویستە ڕۆژانە هەشت بۆ 10 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.