ئاب 13, 2020 02:24 Asia/Tehran
  • فیلێمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فستیڤاڵی یونانی بردەوە

فستیڤاڵی بەڵگەفیلمی «لێراپتێرا» لە وڵاتی یونان، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بە فیلیمی ئێرانیی «کیاڕوستەمی و گۆچانە ون بووەکە» بەخشی

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، فیلیمی ئێرانیی  «کیاڕوستەمی و گۆچانە ون بووەکە» بەرھەمی « مەحمود ڕەزا سانی» لە بەشی مێبەرکێی حەوتەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەڵگەفیلمی «لێراپتێرا» لە یونان بەشدتریی کرد بوو کە توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم بە خۆی تەرخان بدات.

فستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەڵگەفیلمی «لێراپتێرا» بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، فیلمە ھەڵبژێردراوەکان لە ڕێگای کەناڵی وێب سایتی کۆڕەجێژنەکە پیشان داو ١٧٣ فیلیمی یونانی و دەرەوەیی بە شێوەی ئۆنلاین لە لایەن کاربەران و بەردەنگانی ئەم ڕووداوە سینەماییە بینرا.

فیلیمی درێژی « «کیاڕوستەمی و گۆچانە ون بووەکە» گێڕانەوەیەکی شێوەڕوانینی «عەبباسی کیاڕوستەمی» دەرھێنەری کۆچکردووی ئێرانی بەرامبەر بە ژیان و سینەمایە.

ئەم فیلیمە ئێرانییە بەرلەمە لە کۆڕەجێژنەکانی ئوراسیا لە ڕووسیا، ساڵتۆ لە ئۆرۆگۆئێ، کوێستانی سەوز و پەیکەری زێڕین لە ئەمریکا پیشان دراوەو توانیویەتی خەڵاتی باشترین فیلم لەم کۆڕەجێژنانەو پەیکەری زێڕین بەدەست بێنێ.

سەرپەیڤ