ئاب 13, 2020 22:12 Asia/Tehran
  • بەخشی

«بەخشی سوھراب موحەممەدی» بەشێک لە جوگرافیای مێژوویی و کلتووریی خۆراسان و کورمانجەکانی ئەم مەڵبەندەیە کە دەنگە ئاسمانییەکەی گەرووی و ھەڵخلیسکانی پەنجەکانی لە سەر ژێی دووتارە بارانییەکەی، قەت لە بیر ناچێتەوە.

ئەو ئاوازەی کە لە ناخی «بەخشی سوھراب»ەوە ھەڵقوڵاوە، لە سەر ھێلانەی دڵە تاسەمەندەکان ھەڵنیشتووەو لە قاپی بیرەوەرییەکانی باکووری خۆراساندا ئۆقرەی گرتووە. ئاھەنگی و نەریتی شەیدایی و شادبوونەوە بە دیداری یار دەبێ لە سترانەکانی «بەخشی»دا ببینینەوە.

لە جۆگرافیای پان و بەرینی ئاوازو موسیقای کورمانجی، خۆراسانیش بەش بەحاڵی خۆی گەوھەرێکی باڵاو بایەخمەندە کە لەوانەیە ھێشتا بە قەدەر بەشەکانی دیکەی ئەم موسیقایە لای خەڵکانی جیھان نەناسرا بێت.

لە ئێستادا کە دوای زیاتر لە ٨٢ ساڵ جەستە خاکییەکەی «بەخشی شوھراب» ئامێزی زەویی بەجێ ھێڵاوەو خۆی گەیاندووەتە مەڵبەندی یار، سەرباری ئەوەی کە لە ڕۆییشتنی خەمبارین، دڵخۆشیشین بەوەی کە ئاوازی خۆی و دووتارەکەیمان لە یادگەی کلتووری خۆماندا بۆ یادگار ھێشتووەتەوەو تۆمارمان کردووە.

سەرپەیڤ