ئاب 27, 2020 17:32 Asia/Tehran
  • باسی ڕۆییشتنی «مێسی» لە بەرشەلۆنە بۆمبایەک بوو کە بەڕووی جیھانی تۆپی پێ دا تەقییەوە

لە ئێستادا رۆیشتنی «مێسی» لە یانەی بەرشەلۆنە بووەتە باس و خواسی میدیاکانی جیھان و لایەنگرانیشی داوای لێ دەکەن یانەی بەرشەلۆنە بەجێ نەھێڵێت.

 

شەوی رابردوو «لیۆنێل مێسی»ی ئەرژەنتینی لە رێگەی فاکسێکەوە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کرد رێگەی رۆیشتن لە یانەکەی پێبدەن، دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە ڕژانە بەردەم یاریگای کامپ نۆ و بە دروشمی «مێسی بمێنەوە، ئێمە هەمومان تۆمان خۆشدەوێت» داوایان لە «ماریا بارتۆمیۆ» ش کرد دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە بۆ ئەوەی مێسی لە یانەکە نەڕوات.

 

مێسی دەیەوێت بە سود وەرگرتن لە خاڵێکی گرێبەستەکەی «بەرشەلۆنە»جێ بهێڵێت، کە بە پێی رێککەوتنێک لە کۆتایی هەر وەرزێک کە «مێسی» بیەوێت دەتوانێت یانەکە جێبهێڵێت بەبێ بەرامبەر، بەڵام یانەکەی ئامادە نین بەو ئاسانیە دەستبەرداری ببن و لە بەرامبەردا داوای ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
 

 

وەک باسی دەکرێت لە ڕوی یاساییەوە میسی ناتوانێت لە بەرشەلۆنە بڕوات، تەنها بە دو مەرج نەبێت، یان ئەوەتا یانەیەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، یاخود بەرشەلۆنە خۆی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لابەرێت بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ رۆیشتنی بکەن، چونکە لیۆ تەنها ساڵێکی گرێبەستەکەی ماوە و وەرزی داهاتو دەتوانێت بە خۆڕایی لە بەرشەلۆنە بڕوات.
 

 

تا ئێستا بە شێوەیەکی دروست ئاشکرا نیە، کە کۆتایی ئەم بارودۆخەی بەرشەلۆنە چۆن دەبێت، بەڵام وەک رۆژنامەکان باسی لێوە دەکەن، مێسی سورە لەسەر رۆیشتنی لە یانەکە و ئەستەمە پەشیمان ببێتەوە لەو بڕیارەی کە داویەتی.

سەرپەیڤ