له پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیه‌وه بۆ خولى فه‌ره‌نسى
ئه‌یلوول 19, 2020 08:37 Asia/Tehran
مازیار دلێرى یاریزانى پێشووى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به گرێبه‌ستێک تاوه‌کو کۆتایى ساڵى 2022 رووى له یانه‌ى لاڤالى فه‌ره‌نسى کرد .
مازیار که چه‌ند ساڵێکه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، له لێدوانێکى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، به گرێبه‌ستێکى مانگانه‌و تاوه‌کو کۆتایى ساڵى 2022 رووى له تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى لاڤالى فه‌ره‌نسى کردووه که له خولى پله دوو یاریده‌که‌ن .
مازیار پێشتریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب و ئاسیاى کردووه‌و یاریزانێکى دیارى تۆپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش بووه .