ئه‌یلوول 22, 2020 09:46 Asia/Tehran
  • دوابەدوای شکست ھێنان لە بەرامبەر ئەلدوحەیل، ھەڵکشانی پێرسپۆلیس لەمپەری بۆ ساز دەبێت

تیپی توۆپی پێی پێرسپۆلیس لە کێبەرکێی لەگەڵ ئەلدوحەیلی قەتەر بە دەرەنجامی یەک بە سیفر شکستی ھێناو ئا بەمجۆرە ڕەوتی ھەڵکشانەکەی بەرەو قۆناغی دواتری ھەڵبژاردەی پاڵەوانەکانی ئاسیا گرێی تێ دەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەکانی ئاسیا لە ناوچەی ڕۆژئاوا بە میواندارەتیی دەوحەی قەتەر خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بەم پێیە ڕۆژی دووشەممە تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس لە ململانێیکەی ھەستیاری گروپی سێھەم دا بۆ ئەلدوحەیلی قەتەر چووە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا بە دەرەنجامی یەک بە سیفر گۆڕەپانەکەی بەجێ ھێڵا.

یارییەکە بە شاڵاوەکانی ئەلدوحەیل دەستی پێ کرد، بەڵام باشترین ھەل لە خولەکی دەی یارییەکەع بۆ پێرسپۆلیس ڕەخساو کەچی گۆڵپارێزەکەی قەتەر بە باشی توانی وەشاندنەکەی «ئالی کەسیر» بەرپەرچ بداتەوە.

لە ئەنجام دا تبپی پێرسپۆلیس کە ئیدی توانایی و ھازی پێویستی بۆ قەرەبوو کردنەوەی گۆڵەکەی ئەلدوحەیل نەما بوو بە دۆڕاوی گۆڕەپانەکەی بەجێ ھێڵاو کاری ھەڵکشانی بۆ قۆناغی دواتری لە خۆی دژوار کرد.

بە سەرنجدانی ئەم بابەتە پێرسپۆلیس لە دوایین یاریی قۆناغی گروپیی خۆی دا کە شەوی ھەینی لە بەرامبەر ئەلشارجە ئەنجامی دەدات ئەبێ سەرکەوتن تۆمار کات.

سەرپەیڤ